|
سه‌نته‌ری
شاووشكا بۆ چالاكی رۆشنبیری
ئێمه- كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكی
رووناكبیری كورد ئاره‌زوومان كرد كه رۆڵێكی دیاریكراو بگێرِین له‌به‌ر به‌هێزكردنی
جڤاتی كورده‌واری، بۆیه برِیارماندا سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری دابمه‌زرێنین،
تا پێكرِا مه‌شخه‌ڵی رووناكی بیرمان له نێو كۆمه‌ڵگا بدره‌وشێته‌وه و
بابه‌تانه و زانستانه و هاوكارانه له كێشه‌ی ئافره‌ت بكۆڵینه‌وه، به
گێرِانی كۆرِ و سیمینار و سازدانی كۆنفرانس هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی
گیروگرفته‌كانمان بده‌ین، چونكه ده‌مێكه كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئێمه‌ی
ئافره‌تانی رووناكبیر به‌هۆی پسپۆری جۆراوجۆرمان له‌نێو رِێكخراوێكدا سوود
له رِاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی و بلاَوكراوه و ئینه‌رنێتدا ببینین تا
چالاكی خۆمان شاره‌زایانه‌تر بنوێنین و رووی گه‌شی ئافره‌ت له نێوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌دا بخه‌ینه رِوو.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری شاووشكا ئه‌م ئافره‌ته رووناكبیرانه ده‌گرێته
خۆی:
1) په‌خشان سدیق عه‌زیز .... لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی داد
2) تریسكه ئیحسان یاسین .... سه‌رپه‌رشتیار و به‌رِێوه‌به‌ری خانه و
قوتابخانه‌ی بالاَ
3) جوان جه‌لال شه‌ریف.... مامۆستای زانكۆ و به‌رِێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی
وه‌رگرتنی قوتابیان
4) رِێزان خه‌لیل شێخ محمه‌مه‌د .... مامۆستای سه‌ره‌تایی
5) رِاژان عه‌لی ئیبراهیم .... مامۆستای زانكۆ
6) ساز ئیحسان یونس .... ئه‌ندازیار
7) سوهام نه‌جارِ /پزیشك/ به‌رِێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون و له‌دایكبوون
8) شلێر موحیه‌دین ساڵح .... به‌رِێوه‌به‌ری فێركردنی سه‌ره‌تایی له
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
9) شیلان كه‌ریم شاره‌زا .... مامۆستای زانكۆ
10) كورستان موكریانی .... سه‌رۆكی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و سه‌رنووسه‌ری
كۆڤاری شاووشكا
11) موژده به‌كر ئیسماعیل .... ئه‌ندازیار
12) نه‌رمین حه‌مه ئه‌حمه‌د /مافپه‌روه‌ر/ به‌رِێوه‌به‌ری گشتی كاروباری
مافی مرۆڤ
13) نه‌رمین عیزه‌دین مه‌عروف.... شاره‌زا له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
14) نه‌هله قادر محمه‌مه‌د .... مامۆستای زانكۆ
15) نیشتمان نورده‌دین سلێمان .... مامۆستای زانكۆ

له به‌رواری 2/6/2002دا وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له برِیاری ژماره (4135)دا
مۆڵه‌تی یاسایی به سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌خشی، كه له ژێر نێوی ( سه‌نته‌ری
شاووشكا بۆ چالاكی رِۆشنبیری)یه و دروشمی ( رِۆشنبیی، هۆشیاری، یه‌كسانی )
هه‌ڵگرتووه، سه‌نته‌ر كه‌ساییه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و مه‌ڵبه‌ندی
سه‌ره‌كی له هه‌ولێر - پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و بۆی هه‌یه
به پێی پێویست لق له نێو كوردستان و له ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه، سه‌نته‌ره‌كه‌مان
هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ئامانجه بهێنیته دی:
1) هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و هاندانی كچان بۆ ته‌واوكردنی
خوێندنیان.
2) هاریكاریكردنی ئافره‌تی پسپۆر بۆ گه‌یاندنی به‌رهه‌می بیری به كۆمه‌ڵ.
3) هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌ت له مافه رِه‌واكانی خۆی و رِێنماییكردنی له
چۆنییه‌تی وه‌گیرخستنیان.
4) سوود وه‌رگرتن له توانای ئافره‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌دا، له پێناو
بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانی و یه‌كسان.
5) راهێنانی ئافره‌ت بۆ دوان له كێشه‌ی خۆی و لێكۆڵینه‌وه له هۆیه‌كانی
به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رِێگه چاره‌یه‌كی بابه‌تانه بۆی.
6) جه‌ختكردن له پێداچوونه‌وه و سه‌رله‌نوێ دارِشتنه‌وه‌ی یاساكان به
شێوه‌ی یاساكان به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ باری هاوچه‌رخی كورددا بگونجێت.
7) گرنكیدان به باری رِۆشنبیری دایك، چونكه له دایكێكی رِۆشنبیر و
رووناكبیر خێزانێكی رووناكبیر دێته كایه‌وه.
8) به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئافره‌تانی رووناكبیری خانه‌نشینی كورد و یارمه‌تیدانی
ماكی و میناكی خێزانانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان.
9) هاندانی ئافره‌تانی لێهاتوو بۆ زێتر به‌شداریكردنیان له رِێبه‌رایه‌تی
كارگێرِی میری و هه‌روا له دام و ده‌زگای برِیارداندا.
10) بایه‌خدان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له باره‌ی كێشه‌ی ئافره‌ت به
گشتی و كێشه‌ی ئافره‌تی كورد به تایبه‌تی.
11) گرنگیدان به بواری رۆژنامه‌گه‌ری و بلاَوكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به ئافره‌ت.
12) سوودوه‌رگرتن له ئینته‌رنێت بۆ ناردن و وه‌رگرتنی زانست و زانیاری و
هه‌ر بوارێكی رۆشنبیری.
13) توێژینه‌وه له دیارده‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت و هه‌وڵدانی بنج
برِكردنی.
14) سازدانی كۆرِ و سیمینار به مه‌به‌ستی هۆشیار و رۆشنبیركردنی كۆمه‌ڵ.
15) به‌تینكردنی پێیوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو رِێكخراو و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئافره‌تان.
له كۆتاییدا، به پێویستی ده‌زانین كه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئارِاسته‌ی
هه‌موو ئه‌و داموده‌زگایان بكه‌ین كه شارستانانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
پرۆژه‌كه‌مان كرد و هاوچه‌رخانانه به‌پیر دامه‌زراندنێوه‌ی هاتن و هه‌موو
ئاسانكارییه‌كیان بۆمان نواند به تایبه‌تی رِێزدار ( نێچیرڤان بارزانی)،
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ، وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری، پارێزگای هه‌ولێر، ناوچه‌ی
زانكۆ و ده‌زگای ئاراس.
|