|
شاووشكا ... خوداوه‌ندی دێرینی دایك له كوردستاندا
د. جه‌مال رِه‌شید ئه‌حمه‌د
پسپۆری مێژووی كۆنی رِۆژهه‌لاَت
تا سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌م وا زانرابوو كه خێزان به شێوه باوكایه‌تییه‌كه‌ی (
پاتریارلیزم - Paternalism ) هه‌ر له‌گه‌ڵ داهاتنی مرۆڤایه‌تیدا په‌یدابووه
و كۆمه‌لاَنی چه‌رخه كۆنه‌كانیش، له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌لاَتداری باوكدا به
كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند خێزانێك رێكخرابوون، به‌لاَم ئه‌م بۆچوونه له‌به‌رده‌م
ره‌خنه‌سازی زانستیانه‌دا پووچ بۆوه‌و پسپۆرانی ئه‌نترۆپۆلۆجیا، ئه‌ركیۆلۆژیا
و دیرۆكنووس ئه‌م هه‌ڵه‌یان چاك كرده‌وه و راستییه‌كیان خسته به‌ر روومان
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه كۆمه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌رگیز به‌ده‌ستی پیاوی
جه‌نگاوه‌ر و رِاوكه‌ری چه‌رخی به‌ردینی كۆن دروست به‌بووبوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر
ئه‌ركی هه‌ستی به‌سۆزی دایكانه‌ی ئافره‌ت سه‌ریهه‌ڵدابوو و منداڵه‌كان وه‌ك
گیانله‌به‌رانی دی سه‌رووی زه‌مین به داب و نه‌ریتییه‌كی سرووشتانه له
ده‌وری دایكیاندا كۆبوونه‌ته‌وه نه‌ك له ده‌وری باوكێكی رِاوكه‌ری
كۆچكردوودا. ئه‌م مندالاَنه‌ش به خۆشه‌ویستییه‌كی بێ سنووری دایك په‌روه‌رده
ده‌كران، كه توانیبووی له‌ژێر ده‌سه‌لاَتداری خۆیدا یه‌كه‌م شانه‌ی كۆمه‌ڵی
مرۆڤایه‌تی دابنێت و بناغه‌ی دروستبوونی ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵه‌ش له سه‌ر
پێوه‌ندیه‌كی سۆزدارانه‌ی نێوان دایك و به‌چكه‌كانیدا سه‌ریهه‌ڵدابوو نه‌ك
له‌سه‌ر سیسته‌می باوكایه‌تی، كه دره‌نگتر له‌سه‌ر زۆرداری فیزیكی و چمكی
ره‌وشت و هه‌ڵوێستێك و مۆرِاڵێكی كۆمه‌لاَیانه و ئایینانه په‌یدابووه.
له‌م جۆره ژیانه سه‌ره‌تاییه‌دا، پیاو به سه‌ركردایه‌تی ئافره‌ت قایل
بوو بوو نه‌ك له‌به‌ر بێهێزی خۆی، به‌ڵكو له‌به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌تیه‌كانی
ئافره‌ت و هێزه داهێنه‌ره گیانییه‌كه‌ی و شێوه دڵگیره‌كه‌ی بینای ته‌نی،
كه له‌گه‌ڵ دیارده‌كانی سرووشتدا رێك ده‌كه‌وت. بۆیه به‌لای پیاوی چه‌رخی
به‌ردیندا ئافره‌ت به‌شێك بووه له هێزی خوداوه‌ندان و به گیانه سووكه‌كه‌ی
توانیبووی جیهانی ئاده‌میزاد به جیهانی ئاسمان ببه‌ستێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م
هۆیه‌ش بووه، ئافره‌ت توانیویه‌تی یه‌كه‌م رِه‌به‌نی په‌رستگاكان بێت و له
نێو تیره‌ی خۆیدا یه‌كه‌م لێپرسراویه‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی و ئایینی و سیاسی
بگرێت به ده‌سته‌وه.
له چه‌رخێكی ئاڵۆز و گرانی وه‌ك چه‌رخی ( پالیولیت )دا چه‌رخی به‌ردینی
كۆن، كه زۆربه‌ی ئامێری به‌رهه‌مهێنان له به‌رد دروست ده‌كران، ئاماده‌كردنی
پێویستییه‌كانی ژیان و خه‌مخۆری شیر و خۆراك و جل و به‌رگ و دوورین و كه‌وش
و پێلاَو ئاماده‌كردن بۆ مندالاَن له لایه‌ن دایكه‌وه رۆڵی ئافره‌تی زۆر
به هێز كردبوو، له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو ئه‌ركه، دایك بوو به یه‌كه‌م به‌رگدروو،
یه‌كه‌م رێكخه‌ری خانه‌واده و سوفره داخستن و چێشت لێنان و سوود وه‌رگرتن
له ئاگر، واته ببوو به یه‌كه‌م داهێنه‌ری پیشه‌سازی قاپ و قاچاغی گلێنه‌ی
سه‌ره‌تایی و ئامێره‌كانی دی خۆراك كولاَندن. له لایه‌كی دیكه‌وه دایك
هێنده خه‌مخۆری ته‌ندروستی منداڵه‌كانی خۆی بووه، هه‌رده‌م له ده‌شته‌كاندا
گه‌رِاوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مه چه‌شنه گیای سرووشت ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه
نه‌خۆشه‌كانی پێ تیمار بكات، بۆیه دایك بۆته نیشانه‌ی یه‌كه‌م پزیشك له‌سه‌ر
رووی زه‌میندا.له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو كاره گه‌ورانه‌دا، دایكی ئه‌ندازیار،
هه‌وڵی داوه له شوێنێكدا جێگیر بێت و وه‌ك هه‌ر باڵنده‌یه‌ك هێلانه‌یه‌ك
بۆ خۆی و منداڵه‌كانی پێك بهێنێت و ئازووقه‌ی خێزانه‌كه‌ی تێدا بپارێزێت،
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌سته‌ش هه‌ر ئافره‌تیش بووه ئاژه‌ڵی به‌خێو كردووه و
كشتوكاڵی داهێناوه، كه هێشتا پیاو له نێچیروانیه‌تی خۆی دانه‌كه‌وتبۆوه.
له كۆمه‌ڵێكی دایكانه‌ی وادا یه‌كسانییه‌كی سه‌ره‌تایی نێوان خوشك و
برایاندا جێی خۆی گرتبۆوه، چونكه منداڵه‌كان بێئه‌وه‌ی له باوكه هه‌مه
جۆره‌كانیان بپرسن مافی خۆیان به‌بێ جیاوازی له دایك وه‌رده‌گرت و دووركه‌وتنه‌وه‌ی
ئافره‌تیش له ره‌وشتێكی زۆردارانه رێچكه‌یه‌كی هێمنانه‌ی بۆ ئازادی كۆمه‌ڵه
سه‌ره‌تییه‌كانی مرۆڤ دروست ده‌كرد، به‌كارنه‌هێنانی هێز و ماسوولكه و
توندوتیژی ئاشتیه‌كی نێوان خێزانه‌كاندا په‌یداكردبوو، ئه‌م دڵفراوانییه‌ی
ئافره‌تیش بوو بوو به بناغه‌ی ژیانێكی هاوبه‌شی دادوه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی
مرۆڤ له‌سه‌ر رِووی زه‌میندا و هه‌تا ئێستاش ئێسك و تروسكی مرۆڤێكی ئه‌و چه‌رخه
نه‌بینراوه به ئامێرێكی به‌ردینی ئه‌و سه‌رده‌مه كوژرابێت، به‌ڵكو زۆربه‌ی
خه‌ڵك هه‌میشه به ئاسایی له‌نێوچوون و مردوون.
ئافره‌ت له‌به‌ر چاوی پیاوی ئه‌م چه‌رخه كۆنه‌دا جێی ئارامی و خۆشه‌یستی و
ئاوات و ترس و سه‌رسوورِێنه‌ر بووه. به بۆچوونی پیاوی ئه‌و كاته، ژیان
له له‌شی ئافره‌ت نوێ ده‌بۆوه و له سنگ و مه‌مكه‌كانی شیری زینده‌گی هه‌ڵده‌كولاَو
ده‌وری مانگانه‌ی له 28 یان 29 رِۆژدا له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی مانگی ئاسماندا
دوو پات ده‌بۆوه، به‌رهه‌می له‌شی وه‌ك به‌ری دار و دره‌ختان و گوڵه‌گه‌نم
و فه‌ری گیای سه‌وزی به‌هارانی سه‌ر رووی زه‌مین به‌لای پیاو ده‌هاته پێش
چاو، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌رد به‌لای جوتیاره‌كانی چه‌رخی نیولیت (چه‌رخی به‌ردینی
نوێ)دا نیشانه‌ی دایكی هه‌موو كۆمه‌لاَنی ئاده‌میزاد بووه، به‌م جۆره
دایه گه‌وره‌ی چه‌رحی پالًیولیت و سه‌ره‌تای چه‌رخی نیولیت كه له‌سه‌ر
كۆشكی خوداوه‌ندانه‌ی ئاسماندا جێگیر بوو بوو.بۆ سه‌رده‌مێكی زۆر دوور‌و
درێژ ته‌نیا خوداوه‌ندێك بووه.

له‌لایه‌كه‌وه، ئه‌و دیاردانه‌ی سرووشت كه مرۆڤی چه‌رخه به‌ردینه‌كان
كردبووی به نیشانه‌ی دایه‌گه‌وره‌ی خۆی و ده‌یپه‌رستن هه‌مه‌جۆر بوون.
مانگ له ئاسماندا وه‌ك گرنگترین نیشانه‌ی شاووشكا، پاش داهاتنی نووسینیش و
په‌یدابوونی كورِه‌كانی كه له وولاَتی سۆمه‌ردا به نێوی دوموزی و له هه‌ولێردا
به بیل ده‌ناسرا، بۆ هه‌زاره‌ها ساڵیش له بیری مرۆڤی چه‌رخی مێژوویی‌دا هه‌روه‌كو
نیشانه‌ی دایه‌گه‌وره مایه‌وه. له‌گه‌ڵ چوارده‌بوونی مانگی ئاسمان، ئه‌و
مرۆڤه باوه‌رِی به‌وه هه‌بوو كه شاووشكا له‌سه‌ر كۆشكی پیرۆزی شاهانه‌ی
ئاسماندا جێی خۆی ده‌گرێته‌وه و به كزبوونه‌وه‌ی و پاشان به وونبوونه‌وه‌ی
وای ده‌زانی كه دایه‌گه‌وره‌ی به‌ره‌و جیهانی زه‌مین كۆچی كردووه. سۆمه‌رییه‌كان
وای بۆ ده‌چوون، كه‌وا ئینانا له‌به‌ر مردنی سالاَنه‌ی دوموزی كورِی ده‌بوا
بۆ جیهانی مردووان له‌بن ئه‌دا كۆچ بكات و له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بوا سه‌رێكی
خوشكی خۆی (ئه‌رشكیگال) خوداوه‌ندی مردووان بدات، به‌لاَم شاووشكا له‌به‌ر
دانیشتوانی كوردستانی كۆندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوداوه‌ندی هه‌ردوو جیهان بوو
نه‌ده‌چووه بن ئه‌رد. هه‌ر چۆنێك بێت، ژیانی فیزیۆلۆجی سایكۆلۆجی ئافرت هه‌تاوه‌كو
ئه‌مرِۆ ره‌وشتێكی مانگانه‌ی هه‌یه. چونكه ده‌وره‌ی ئافره‌ت له چوار هه‌فته‌دا
به ده‌وره‌ی مانگ په‌یوه‌سته كه له سه‌ره‌تادا مانگ به شێوه‌ی كه‌وانه‌ی
كز هه‌ڵدێت و پاش دوو هه‌فته (واتا مانگی چوارده) ده‌بێته خركه‌یه‌ك، ئه‌وجا
داده‌نه‌وێت و به‌ره‌و وونبوون ده‌چێت، كه پێی داستانه‌كانی كۆن نیشانه‌ی
پشوودانی شاووشكا بووه و له دواترین رۆژی چواره‌م هه‌فته‌دا (واتا له
دواترین شه‌ممه‌دا) كۆمه‌لاَنی كۆنی كوردستان ده‌ستیان له كار هه‌ڵده‌گرت
و سه‌فه‌ریشیان نه‌ده‌كرد و ئاگریان نه‌ده‌كرده‌وه و خواردنی كولاَویشیان
نه‌ده‌خوارد كه ئێستا ئه‌م دابونه‌ریته له‌لایه‌ن جوله‌كه‌كان په‌یرِه‌و
ده‌كرێت.
كاتێك ئیبراهیم (باوكی هه‌مووان) و هۆزه‌كه‌ی له وولاَتی سوبارتودا بۆ هه‌فت
ساڵێك جێگیر بوو بوو. عیبری (جوله‌كه‌كان) هه‌ندێ له بیری ئایینی
هیندۆئارییه‌كان قۆزته‌وه و كاتێك لاسایی میتانیه‌كانیان كرد دوایین رۆژی
هه‌فته‌یان (ساپتا-Sapta/ Sauta) به ده‌ستكارییه‌كی بچووكه‌وه Supath له
ته‌وراتدا تۆماركرد و ئه‌مرِۆش له زۆر زمانانی جیهانیشدا ئه‌م ووشه
هیندوئاوروپییه نیشانه‌ی هه‌فته‌مین رۆژی هه‌فته‌یه و له زمانی عه‌ره‌بیشدا
پێی ده‌گووترێت (السبت) وه ووشه‌ی (السبات) به واتای پشوودان دێت.
له‌گه‌ڵ پێشوه‌چوونی ئه‌و بیره ئاینانه‌ی مرۆڤایه‌تی كۆن، كه هه‌ڵسوكه‌وتی
ئافره‌تیان به هه‌ڵسوكه‌وتێكی مانگی ئاسمان ده‌چواند، پیاو له‌لایه‌ن خۆیه‌وه
ده‌ستی كرده ژیانی خۆی به دیارده‌یه‌كی دی ئاسمان وه‌ك خۆر ببه‌ستێته‌وه
كه نیشانه‌ی رۆشنایی و گه‌رما و زینده‌گییه و دیارده‌یه‌كیشه به یاسایه‌كی
سروشتانه‌ی زۆر رێكوپێكتر له گه‌ردووندا كاری خۆی ده‌كات، چونكه هه‌روه‌كو
ئاشكرایشه مانگ هه‌رده‌م له گۆرِیندایه، وه‌ك هه‌تاو به‌یانیان هه‌ڵنایه‌ت،
به‌ڵكو جارێك به شه‌و و جارێكیش به رۆژ هه‌ڵدێت. له‌سه‌ر ئه‌م رِاستیانه‌دا
مرۆڤی كۆن وایده‌زانی كه ره‌وشتی ئافره‌ت وه‌ك مانگ وایه و به پێی ویستی
خۆی ده‌بزوێت و به پێی داستانه‌كانی، وونبوونه‌وه‌ی مانگی ئاسمان نیشانه‌ی
دابه‌زینی شاووشكا به‌ره‌و ئه‌رد بووه، كه پاش چه‌ند رۆژێك سه‌ر له نوێ
ده‌چێته‌وه ئاسمان.
له‌گه‌ڵ چه‌سپێی كولتوری چه‌رخی نیولیت و خۆگرتنه‌وه‌ی سیسته‌می ئابووری
كشتوكالاَنه‌ی نوێ و جێگیربوونی پیاو له گونده سه‌ره‌تاییه‌كاندا یه‌كسانییه‌كی
كۆمه‌لاَیه‌تی له نێوان ژن و پیاودا په‌یدا ده‌بێت. كاتێكیش مرۆڤ فێری
نووسین ده‌بێت و پیاو ده‌سته‌لاَتداری په‌یدا ده‌كات، له‌پاڵ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كانیاندا
ده‌ست ده‌كرێت به تۆماركردنی نێوی خوداوه‌ندان و به‌سر هه‌موویانه‌وه
ئینانا و شاووشكا و عیشتار، كه به‌لای ئه‌و مرۆڤه هه‌ڵسورِێنه‌ری دیارده‌كانی
سرووشت بوون. له‌م په‌یكه‌ره ده‌ستكردانه‌دا وه‌ك ته‌نیا ژنێكی رِووتی
ئاوس و پاشان وه‌ك ژنێك له كاتی مه‌مكه‌دانی كورِه‌كه‌یدا یان وه‌ك ژنێك
گوڵه‌گه‌نمێك به ده‌ست، جووته مار به ده‌ست یان له‌سه‌ر پشت درِنده وه‌ستاوێك
بۆمان به‌جێهێڵراوه. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م یه‌كسانیه له تێكستێكی
خوریدا به‌رچاومان ده‌كه‌وێت، كه نووسه‌ر نێوی خوداوه‌ندی دایك (شاووشكا)ی
پێكه‌وه تۆماركردووه و تێیدا ده‌ڵێت " به‌م جۆره با له‌لایه‌ن تیشوب و
شاووشكا و شیمیكا و ئیاشاریه‌وه خۆشه‌ویست ببن "
له‌سه‌ره‌تای چه‌رخی ژیان له نێو شاراندا مرۆڤ هه‌ستی خۆی له كاره هونه‌ریدا
به بایه‌خدان به شێوه‌ی خوداوه‌ندانه‌ی نێرینه‌ی باوك ده‌رده‌برِی، ئه‌م
هونه‌ره‌ش به به‌رگێكی ئایینی پیرۆزی پیاوانه ده‌خرایه به‌رچاو، كه
پێشان ته‌نیا به خوداوه‌ندی دایك یان دایك و كورِه‌كه‌ی په‌یوه‌ست بوو، كه‌چی
شێوازی دروستكردنی په‌یكه‌ری خوداوه‌ندی دایك و پێشكه‌وتنی ئه‌م هونه‌ره
له‌لایه‌ن ستاتیكه‌وه هه‌ر له هێڵی نیۆلیتی خۆی مایه‌وه، به‌ڵكو رۆژ به
رۆژیش نیشانه‌كانی ئه‌م هونه‌ره رِێكوپێكتر ده‌بوو.
به‌م جۆره، به داهاتنی ژیانی شارستانیه‌تی و ئاڵۆزبوونی باری ژیانی
ئابووری و رامیاری به گشتی و به‌كارهێنانی هێزی فیزیكی و دروستكردنی له‌شكری
رێكخراو، پیاو توانی ده‌سه‌لاَتدارێتی كۆمه‌لاَیه‌تی و فه‌رمانرِه‌واییشاره‌كان
بخاته بن ده‌ستی خۆیه‌وه و له لایه‌ن بیری ئایینیشه‌وه له پاڵ دایه‌گه‌وره‌دا
چه‌ند خوداوه‌ندێكی نێری بۆ خۆی له ئاسماندا داهێنا، به‌لاَم هه‌ستی چه‌وساوه‌ی
كۆمه‌ڵ و دوعا و نزای رۆڵه‌كانی بۆ پتر له هه‌زار ساڵ هه‌ر له ده‌وری
دایه‌گه‌وره‌ی خۆیاندا ده‌خولایه‌وه. به داخه‌وه لێپرسراوانی په‌رستگاكان،
كه ئیدی زۆربه‌یان پیاو بوون، ئه‌و داستانه ئایینیانه‌ی خۆیان به‌جۆرێك
تۆمار ده‌ركرد كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاَتداریاندا رِێك ده‌كه‌وت،
به‌لاَم به‌بیری زۆربه‌ی خه‌ڵك نه‌نه(شاووشكا) له كوردستان، حوات (حواو)
و لای عیبریه‌كان، ( عیشتار) له بابل و ئاشوردا، (هاتور) له میسر، (ئه‌فرۆدیت)
له یۆنانستان، (ڤینۆس) له ئیتاڵیا و (لات و عوزا و مه‌نات) له عه‌ره‌بستان
و (كاڵی) له هیندستاندا تاوه‌كو داهاتنی ئایینی مه‌سیحی و ئیسلام له‌سه‌ر
كورسی خوداوه‌ندی خۆیان هه‌ر مانه‌وه له‌باری سۆسیۆلۆژیدا، كۆمه‌ڵه كۆنه‌كان،
به دۆرِانی دیارده‌كانی ده‌سه‌لاَتداری دایك به چه‌ند پله‌یه‌كدا تێپه‌رِیبوون،
كه له دواییدا به داهاتنی سیسته‌می باوكانه زۆربه‌ی دیارده‌كان له‌نێو
چوو. به‌وێنه، ئافره‌ت هه‌روا پیاویش له كۆمه‌ڵێ دایكانه‌دا، به ره‌زامه‌ندی
خۆی بووبێت یان به زۆرداری، ژنی هه‌ر پیاوێك یان چه‌ند پیاوێك بووه و نه‌شده‌زانرا
باوكی منداڵه‌كان كێیه. له لایه‌كی دیه‌وه پیاو مێردی هه‌ر ژنێك یان چه‌ند
ژنێك بووه و هه ستی به به‌رپرسێتی باوكانه‌ی خۆی نه‌كردووه. به‌م جۆره
باپیران و داپیران هه‌روا باوكان و دایكان له نێو تیره‌یكدا ژن و مێردی یه‌كتری
بوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه مندالاَن به رِێی دایكه‌وه ده‌ناسران نه‌ك
به رِێی باوكه‌وه، به‌لاَم له پله‌ی سیسته‌می باوكانه‌دا پیاو له پاڵ
كۆمه‌ڵێك ئافره‌تدا ژنێكی سه‌ره‌كی خۆی هه‌ڵبژاردوو و منداڵه‌كانیشی به‌م
جۆره ده‌یانتوانی باوك و دایكی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و بیانناسن، له سه‌ره‌تای
ئه‌م سیسته‌مه‌دا ژنی سه‌ره‌كی به رِاستی هێژ ده‌سه‌لاَتداری دایكانه‌ی
خۆی پاراستبوو له مافی خاوه‌نیه‌تی مندالاَنی خۆی نه‌كه‌وتبوو، هه‌ر بۆیه‌ش
منداڵه‌كان له كای جیابوونه‌وه‌دا له میراتی دایكیان بێبه‌ش نه‌ده‌بوون،
به‌لاَم له میراتی باوكیان بێبه‌ش ده‌بوون. به پێشكه‌وتنی جۆری ژیان له
كۆمه‌لاَنی كشتوكاڵیدا و ده‌ستخستنی هۆكانی به‌رهه‌مهێنان و ئامێره‌كانی له
لایه‌ن باوكانه‌وه، پله به پله، وای لێهات پیاو بتوانێت مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی
ئافره‌ت بقۆزێته‌وه و باوكایه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به منداڵه‌كانی بسه‌لمێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا باوه‌رِی كۆن به خوداوه‌ندی دایك و رێزنان له ئافره‌ت،
كه بناغه‌ی خۆشه‌ویستی بوو، له كۆمه‌لاَنی دوا پله‌ی چه‌رخی نیولیتدا هه‌ر
به‌رده‌وام بوو، كه‌چی خوداوه‌ندی نێر له بیری میتۆلۆژی ئه‌م كۆمه‌لاَنه‌دا
له ژێر سێبه‌ری ترس و زۆرداری باوكاندا پله به پله په‌یدابوون، هه‌ر
بۆیه‌ش له وولاَتی سۆمه‌ردا له گه‌ڵ داهاتنی چه‌رخی مێژوویی‌دا (3500 پ.ز)،
خوداوه‌ندی نێری ئاسمان ( ئان )وه‌ك نیشانه‌ی سیسته‌می كۆمه‌ڵی باوكانه‌ی
ده‌سه‌لاَتدار په‌یدا ده‌بێت، به‌لاَم سروود و نزاكانی خه‌ڵكی ساده له په‌رستگاكاندا
هێشتا به‌رامبه‌ر خوداوه‌ندی دایك ( ئینانا ) هه‌روه‌كو خۆی مابووه‌وه و
هیچ خوداوه‌ندێكیش به‌لای ئه‌مانه‌دا نه‌ده‌گه‌یشته پله‌ی ئه‌و.
به‌م جۆره ئه‌رد، له‌گه‌رمیان و ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌لاَتداری دایكدا به‌هه‌شتێك
بوو كه به داهاتنی سیسته‌می باوكانه‌دا ئه‌و ئاسووده‌یی و خۆشه‌ویستی و
جوانپه‌رستیه‌ی سیسته‌می دایكانه‌ی له نێوبردرا، به‌لاَم وه‌كو خه‌ونێك
پایه بڵنده پیرۆزه‌كه‌ی خوداوه‌ندی دایك بۆ هه‌زاره‌ها ساڵ له بیری
میتۆلۆژی گه‌لاندا جێی خۆی گرتبوَوه و مرۆڤی چه‌رخی به‌ردین هه‌وڵی دابوو
به‌رِێی دروستكردنی سه‌ده‌ها په‌یكه‌ر هه‌سته جوان و باوه‌رِه پته‌وه‌كه‌ی
و رِێزلێنانه‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به دایك ده‌ستنیشان بكات، كه نازانین
نێوی ئه‌و دایه گه‌وره‌یه‌ی چی بووه؟ به‌لاَم له‌گه‌ڵ داهاتنی نووسین له
وولاَتی نزمی سۆمه‌ردا به شێوه‌ی ئینانا تۆماركراوه و له وولاَته بڵنده
فراوانه‌كه‌ی كورده‌واریشماندا به‌م سێ نێوه‌ی خواره‌وه ده‌ناسرا:
یه‌كه‌م: به " نینه Nina یان نه‌نه Nana "كه له ناوچه‌ی دێر و مه‌نده‌لی
و سوبارتودا په‌رستگه‌ی تایبه‌تی بۆ دروستكرابوو، به‌لاَم مه‌زنترین په‌رستگه‌ی
ئه‌م خوداوه‌نده پێش چه‌رخی ئاشووری له شاری (نێنه‌وا)دا دروستكراوه و
شاره‌كه‌ش هه‌ر به نێوی ئه‌وه‌وه نێوبانگی ده‌ركردبوو.
دووه‌م: له نوزی (گاسوری كۆن)له نزیك له‌یلاندا و له كه‌ركوك و هه‌ولێردا
ئه‌م خوداوه‌ندانه‌ی دایكه به " شاووشكا Sawushka " نێوبانگی ده‌ركردبوو،
به‌لاَم له سه‌مموخانه‌ی باشوری رۆژهه‌لاَت ئامێد " دیاربه‌كر "دا شاووشكا
به خوداوه‌ندی جه‌نگیش ده‌ناسرا.
سێهه‌م: به " حیپات یان حه‌وات " كه له ناوچه‌ی ئامێدی و زاخۆ و جزیره
و قامشلی و سه‌ركانی دا په‌رستراوه، به‌لاَم له لایه‌ن سه‌رۆكی هۆزی
عیبریه‌كانه‌وه ئیبراهیم (ئابراهام - باوكی هه‌مووان) هیََّژ له نیوه‌ی
هه‌زاره‌ی دووی پێش زایین‌دا وه‌ك دایكی گشت مرۆڤایه‌تی دانی پیانراوه و
گوێزراوه‌ته‌وه وولاَتی سوریا و فه‌له‌ستین و لای خریستانه‌كان و موسڵمانه‌كانیشدا
به‌و جۆره باوه‌رِی پێكراوه، ئا له‌م كاته‌شدا، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی
هۆزانی هیندۆئاری له كوردستاندا خوداوه‌ندی دایك به ( ناساتیا - Nasatya)
نێوبانگی ده‌ركردووه و له رِێكه‌وتننامه‌كه‌ی ماتی ڤاژه پادشای میتانی و
شوپیلولیومای هیتیدا ساڵی 1346 پ.ز نێوی ئه‌م خوداوه‌نده له پاڵ میترا و
ڤارونا و ئیندرا دا تۆماركراوه و لای هۆزه ئێرانیه‌كاندا به ئه‌ناهیتا (ئه‌ناهیتا
- ناهاتیا - ناهیده ) بلاَوبۆته‌وه، له رِاستیشدا ئه‌م نێوانه به‌لای
دانیشتوانی كوردستانی كۆندا هه‌ر هه‌مان چمكی میتۆلۆژیان هه‌بووه.

له‌م باسه‌ماندا به پێویستی ده‌زانین ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه‌وا مرۆڤ
كاتێك به پێشكه‌وتنی هێزی بیركردنه‌وه‌ی و ئه‌ندامانی له‌شی و پێوه‌ندیه
ئابوری و ئاینییه‌كانه‌وه، له كۆمه‌ڵی گیانله‌به‌رانی دی سه‌ر رِووی زه‌مین
جودا بۆته‌وه و ده‌ستی كردووه به په‌رستنی دیارده‌كانی هه‌مه جۆری
سروشت، چ له‌سه‌ر رووی زه‌مین بێت و چ له ئاسماندا، كه دایك به‌لای ئه‌وه‌وه
یه‌كه‌م دیارده‌ی پیرۆزی ئه‌و سروشته‌ی سه‌ر زه‌مینه بووه و مانگیش له
ئاسماندا به‌لای ئه‌و مرۆڤه نیشانه‌ی ئه‌و خوداوه‌نده دایكه بووه، كه
به هۆی ئه‌م بۆچوونه‌یه‌وه هه‌ستی به هه‌بوونی خۆی كردووه. پاشان كه‌وتۆته
زۆرانبازیه‌ك له‌گه‌ڵ دیارده‌كانی دی سرووشتدا كه له سه‌ره‌تادا په‌رستوونی
پاشان به پێشوه‌چوونی زمان هه‌وڵی داوه له سه‌رچاوه‌كانی تێبگات و له‌م
باره‌دا په‌نای بردۆته دایه‌گه‌وره‌ی خۆی. به‌داخه‌وه مرۆڤ زۆر دره‌نگ
نووسینی داهێناوه و نه‌یتوانیوه تاوه‌كو نێوه‌رِاستی هه‌زاره‌ی چواری پێش
زایین ئه‌و بیر و هه‌سته‌ی خۆی تۆمار بكات، جا بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌و بیر و هه‌سته‌ی
كۆن ئێمه ده‌بیچت په‌نا به‌رینه كاره هونه‌رییه ده‌ستكرده‌كانی وه‌ك
كێرد و چه‌كوشه به‌ردینه‌كان و نه‌خشه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كانی چه‌رخی به‌ردینی
كۆن (پالیولیت) و ئامێره‌كانی چه‌رخی به‌ردینی نوێ (نیولیت) كه زۆربه‌ی
زۆری وێنه‌ی گیانله‌به‌ر و په‌یكه‌ری بچووكی ئافره‌تی رووت ده‌گرێته‌وه كه
له وێنه‌ی دایك دروستكراون، ئه‌م كاره هونه‌ریه‌ش، بێگومان، به‌ڵگه‌ی
بیری كۆمه‌ڵێكی دایك په‌رستانه‌یه كه مرۆڤ تێیدا به‌رِێی دایكیه‌وه خۆی
ناسیوه و له‌كاتی مردنیشدا له كوپه‌له‌یه‌ك نێژراوه، كه به شێوه‌ی زگی
دایكی بچێت. هه‌رچۆنێك بێتن له‌گه‌ڵ داهاتنی ژیانی كشتوكاڵ نێوان (ده هه‌زار
ساڵ - حه‌وت هه‌زار ساڵ پ.ز ) ئه‌م بۆچوونانه‌ی مرۆڤی چه‌رخی به‌ردین به‌رگێكی
به‌رنامانه‌ی ئایینانه‌ی كرده به‌ر كاتێك پیاو ویستی له‌گه‌ڵ ژن‌دا هاوبه‌شی
ده‌سته‌لاَتدار بێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خوداوه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌ر
له شێوه‌ی مێینه‌دا مایه‌وه و به‌چكه نێرینه‌كه‌ی خۆی به هاوسه‌ری خۆی
ژمێردرا، كه له كوردستاندا به‌رامبه‌ر به (حه‌وات) به نێوی (كۆماربی)
ناسرا, لای عیبریه‌كان بو به ئاده‌م، به‌لاَم له هه‌ولێردا به‌رامبه‌ر به
شاووشكا خوداوه‌ندێكی دێرینی وولاَتی كورده‌واری به نێوی (بیل) كه بابی
خوداوه‌ندان بوو بوو بۆوه هاوسه‌ری نێرینه‌ی شاووشكا Ur-Bil-Um واتا شاری
بیل (هه‌ولێر) بوو بوو به مه‌ڵبه‌ندی په‌رستنی ئه‌م خوداوه‌نده‌و له
میسۆپۆتامیای خواروشدا، دوموزی (ته‌موز) بووبوو به هاوسه‌ری ئینانا. بۆیه
كۆمه‌لاَنی چه‌رخی نیولیت و سه‌ره‌تای مێژوویی دابونه‌ریتێكی ئایینانه‌ی
كشتوكالاَنه‌یان هێنایه كایه‌وه و شێوه‌ی ده‌ربرِاندی هه‌ست به‌لای مرۆڤه‌كانی
ئه‌م چه‌رخه‌دا ده‌ربرِاندنێكی جوتیارانه‌ی زه‌وی په‌رستانه بووه كه له
په‌رستنی دیارده گینسییه‌كانی له‌شی دایكدا هه‌ستی خۆیان ده‌رده‌برِی و
چیرۆك و داستانه‌كانیشیان پێوه‌ندی به كشتوكاڵه‌وه هه‌بووه‌و له ده‌وری
خانمی سروشت (دایه‌گه‌وره‌ی) خۆیاندا ده‌خولایه‌وه، به‌لاَم له چه‌رخی
مێژوویی‌دا ئه‌م داب و نه‌ریتیه به‌رگێكی پێشكه‌وتوانه‌ی له‌به‌ركرا.
به‌پێی بۆچوونی سۆمه‌ریه‌كان، یه‌كه‌م دایه گه‌وره كه داهێنه‌ری گه‌ردوون
بووه (ئینانا) نه‌بووه به‌ڵكو (نامو - Namu ) بووه‌و هه‌روه‌ك جێمس
پریتچارد ده‌ڵێت " به‌پێی چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی، ئه‌م دایه‌گه‌وره‌یی پێش
داهێنانی زه‌مان (كات) له‌نێو گۆمێك بووه كه پاشان به‌شَیوه‌ی چیایه‌ك سه‌ری
هه‌ڵهێناوه‌و یه‌كه‌م پۆسته‌ی خوداوه‌ندانه‌ی لێبووه‌و پاشان بۆته دوو
پارچه، ئه‌وه‌ی سه‌روویان ئاسمانی لێ په‌یدابووه‌و ئه‌وه‌ی ژێرووشیان بۆته
ئه‌رد. هه‌مان داستان له چیرۆكی بڵندایی (ئینۆماعیلیش)ی بابلیدا به‌رچاومان
ده‌كه‌وێت كه تێیدا نووسه‌ر ده‌ڵێت:
" له بڵنداییدا، كه هێشتا ئاسمان نێوی نه‌بوو
هوشكه ئه‌ردیش له خواره‌وه هێژ نێوی نه‌بوو
به‌ڵكو ته‌نیا (حه‌پسو) هه‌بوو كه هه‌ردووكیان لێی داكه‌وتن
تاعما (نامو) هه‌ردووكیانی له زگ هه‌ڵگرتبوو
ئاوه‌كانیان وه‌ك یه‌ك ته‌ن بوو
هیچ خانوچكه‌یه‌كی قامیش یان زه‌وییه‌ك له نێو گۆمدا په‌یدا نه‌بوو بوو
هیچ خوداوه‌ندێك په‌یدا نه‌بوو بوو و هیچ نێوێكیان بۆ ده‌ستننیشان نه‌كرابوو،
ئا له‌و كاته‌دا خوداوه‌ندی مێین تیایاندا دروست بوو بوو "
به‌م جۆره بابلیه‌كان هه‌وڵیان داوه به به‌رگێكی خۆماڵی خۆیان داستانه‌كه
داپۆشن، چونكه ته‌ماشا ده‌كه‌ین بێجگه له نێوی نامو كه بۆته (تاعما)،
مه‌ردوخ له‌م دایه‌گه‌وره‌یه بووه‌و پاشان لێی یاخی بووه‌و كوشتویه‌تی و
كردوویه‌تی به دوو پارچه پارچه‌یه‌كیان ئاسمانی لێ دروست كردووه ئه‌وی
تریان ئه‌رد. له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرِانكاریه‌شدا دایه‌گه‌وره وه‌ك بنه‌رِه‌تی
ئه‌رد و ئاسمان هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌لاَم بابلیه‌كان گرنگیان
داوه‌ته مه‌ردوخ وه‌ك خوداوه‌ندێكی نێر.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می هه‌زاره‌ی دووی پێش زایین‌دا، كه له نێوی ئیبراهیم (باوكی
هه‌مووان) دیاره چه‌رخی ده‌سه‌لاَتداری باوكان لای عیبریه‌كان له
میسۆپۆتامیاوه بۆ وولاَتی كه‌نعان، ئه‌م داستانه‌و داستانی دی سۆمه‌ر و
بابلیان گواستۆته فه‌له‌ستین، به‌لاَم له‌جیاتی خوداوه‌ندێتی، ئه‌م
عیبریان به‌رگێكی مرۆڤانه‌یان كردۆته به‌ر خوداوه‌نده‌كانی عیراق و
كوردستان، بۆیه پله‌ی حه‌وات (شاووشكا) بۆته پله‌ی دایه‌گه‌وره‌ی هه‌موو
مرۆڤایه‌تی و هاوه‌ڵه‌كه‌ش (بیل، كه گۆرِیویانه بۆ بعل) نێوی ئاده‌میان
لێناوه. به‌م جۆره وادیاره هه‌ر له سه‌ره‌تای دووی پێش زایین پیاو ده‌ستی
داگرتۆته سه‌ر دیارده‌كانی سرووشت و به‌شێوه‌یه‌كی نێرانه ده‌ست به ناوه‌رۆكی
داستانه‌كاندا ناوه‌و پیاوه ئایینیه‌كانیش هه‌وڵیان داوه رِۆڵی دایه‌گه‌وره‌ی
داستانه كۆنه‌كان زه‌وت بكه‌ن. ئه‌م راستیه زۆر به روونی له چیرۆكه‌كانی
ته‌وراتدا دیاره، چونكه پایه بڵنده‌كه‌ی دایه‌گه‌وره، كه جاران بنه‌رِه‌تی
هه‌موو گه‌ردوونی ده‌گرته‌وه، لای عیبریه‌كان ته‌نها دایكێكی هه‌ڵه‌داری
مرۆڤ ده‌بێت و ئه‌م دایكه‌ش له په‌راسوویه‌كی ئاده‌م داده‌هێنرێت. واته
ئافره‌ت بوو به شوێنكه‌وته‌ی نێر‌و به‌شێك له له‌شی مێردی. ئه‌م بۆچوونه
عیبریه ته‌نانه‌ت له‌لای خودی خۆیان نه‌ده‌په‌ژرا (قه‌بوول نه‌ده‌كرا)،
بۆیه به په‌یدابوونی حه‌زره‌تی عیسادا و كه‌متر له پله‌ی خوداوه‌ندێتی
ئیل، كه به شێوه‌ی نێر له ئینجیل‌دا ده‌ناسرا، خوداوه‌دندێتی به نێوی مه‌ریه‌مه‌وه
دووباره گه‌رِایه‌وه لای ئافره‌ت.
ئه‌وه‌ی له‌لامان ئاشكرایه، بیری مرۆڤی كۆن باوه‌رِی به‌وه هه‌بوو كه شت
له هیچه‌وه په‌یدا نابێت و ئه‌و بیره‌ش چه‌ند هه‌ستی بكردایه به هه‌بوونی
دیارده‌یه‌كی سروشت نێوێكی بۆ هه‌ڵده‌هێنا. له‌سه‌فه‌ری داهێنانی ته‌وراتدا
ده‌بینین كه‌وا "ئه‌رد بێ شێوه چۆڵ و تاریك بووه پاشان ره‌وان (روح)ی
خودا كه له‌سه‌ر گۆمێكی نادیاردا فرِیوه به ووشه‌و نێونان گه‌ردوونی
داهێناوه ". به‌هه‌مان شێوه خودا له (مه‌سحه‌فی رِه‌ش )ی ئێزدیه‌كاندا
له‌ناو خركه‌یه‌كی سپی‌دا ده‌بینین كه خۆی دروست كردووه‌و له‌سه‌ر پشتی
باڵدارێك به‌نێوی ئه‌نگه‌ر جێگیری كردووه‌و به‌هه‌فت رۆژ هه‌فت مه‌لائیكه‌ی
دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكیان (وه‌ك هاوه‌ڵه‌كانی ئیلی كه‌نعانییه‌كان
و مه‌لائیكه‌كانی عیبریه‌كان) به‌رپرسی دیارده‌یه‌كی سروشت بێت و پاشان له
خركه‌كه هاتۆته ده‌رێ و ده‌ستی كردووه به دروستكردنی ئاسمان و ئه‌رد و
له خركه‌كه‌وه بۆ ئاسمان هه‌فت بورجی دروستكردوه و ئاوێكی زۆی لێ چرِاوه‌ته
سه‌ر ئه‌رد تا بۆته زه‌ریایه‌ك و دونیا له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌دا جێگیر بووه
پاشان خودا چوار رِێچكه‌ی جیهانی سنووردار كردووه. بنه‌رِه‌تی ئه‌م
چیرۆكانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وولاَتی كه‌نعان (ئیل و شه‌ش خوداوه‌نده‌كانی
ده‌وروبه‌ری ) له‌پاڵ ئینوماعیلیشی بابلی دا زۆر له داستانه‌كانی گه‌لگامێشی
سۆمه‌ری ده‌كات، كه نامو به‌خۆی پاش ئه‌وه‌ی گۆمێكی ئاو بووه، واتا یه‌كه‌م
زه‌ریا بووه، كه هه‌موو سیسته‌م و رِیكخستن و زانست و زانیاری و پیرۆزی و
پاكێتی خوداوه‌ندانه‌ی له خۆی كۆكردبۆوه بوو به دایكی گه‌ردوون
ama-tu-an-ama-balil-u-tu-dingir ( ئه‌و دایكه‌ی كه ئاسمان و ئه‌ردی لێ
بۆوه و ئه‌و دایكه‌ی كه خوداوه‌ندانی لێ بۆوه ). هه‌روا نووسه‌ری سۆمه‌ری
ده‌ڵێ:
" پاش ئه‌وه‌ی ئاسمان له ئه‌رد دوور خرایه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی زه‌وی له
ئاسمان جیاكرایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی نێوی مرۆڤی ده‌ستنیشان كرا. پاش ئه‌وه‌ی
ئان ئاسمانی بڵند كرد. پاش ئه‌وه‌ی ئینلیل ئه‌ردی هه‌ڵگرت...هتد ". هه‌روا
ئه‌م نووسه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت و تاوه‌كو ده‌گاته بابه‌تی داهێنان ده‌بینین
چۆن خوداوه‌ندان و سروشت له نامو ده‌بنه‌وه‌و نووسه‌ر به‌نێوی ئینكی
خوداوه‌ندانه‌ی ئاوه‌وه داستانه‌كه‌مان بۆ ته‌واو ده‌كات و ده‌ڵێت:
" ئه‌ی دایه، ئه‌و كه‌سه‌ی نێوت برد په‌یدابوو
شێوه‌ی خوداوه‌ندی بده‌یه
خۆڵی ئه‌رد تێكه‌ڵ به قورِاو بكه
ئه‌ندامه‌كانی ته‌نی به دیار بخه ... ئه‌ی دایه رِه‌وشتی سنووردار بكه
... هتد
به‌پێی ناوه‌رۆكی ئه‌م داستانانه، مرۆڤی كۆن باوه‌رِی به‌وه هه‌بووه كه‌وا
گه‌ردوون له تاریكی په‌یدابووه، بۆیه‌ش به‌لای كۆمه‌لاَنی چه‌رخی به‌ردیندا
داب و نه‌ریتی مانگ په‌رستن ( وه‌ك نیشانه‌ی دایك له ئاسمانێكی تاریكدا )
كه‌وتبووه پێش داب و نه‌ریتی خۆپه‌رستن كه نیشانه‌ی باوك و رۆشناییه،
كاتێكیش له شاره سه‌ره‌تاییه‌كاندا زۆرانبازی نێوان پیاوان و ئافره‌تاندا
په‌یدابووه، له داستانه‌كانیاندا ده‌بینین خۆر شه‌مه‌شی و بابلی و میترای
میتانی و ئاهورای ئیران) به‌سه‌ر خوداوه‌ندی دایك و كورِه‌كه‌یدا (كه به
گای ئاسمان ده‌یان چوێنێت) زاڵ ده‌بێت. به‌بیری سۆمه‌ری، ئه‌و گایه كه عه‌شتار
بۆ گه‌لگامێشی هه‌ڵداو ئه‌میش به كوژراوی به رِوویا دایه‌وه نیشانه‌ی
زاڵبوونی نێرایه‌تی به‌سه‌ر مێدا بوو. بۆیه له بیری بابلیدا ده‌بینین مه‌ردوخ
دایكی خۆی ده‌كوژێت و له بیری هیندۆئیرانیه‌كانیشدا میترا وه‌كو نیشانه‌ی
رۆشنایی هه‌تاو ملی گای ئاسمان ده‌شكێنێت. به‌م جۆره نێر له ناوه‌رۆكی
داستانه‌كانی خۆر په‌رستاندا به‌سه‌ر ئیراده و ویستی مێ زاڵ ده‌بێت و خۆر
په‌رستاران په‌رستگاكانی خوداوه‌ندی مانگ له شاره سه‌ره‌تاییه‌كاندا
داگیر ده‌كه‌ن، واته په‌رستگه و شاری شاووشكا هێژ له‌گه‌ڵ داهاتنی
نووسیندا ده‌بێته Ur-Bil-um واته مه‌ڵبه‌ندی خوداوه‌ندی نێر (بیل) و له
كاتێكی دره‌نگتردا (مه‌ردوخ)یش له عێراقدا ده‌بێته گه‌وره خوداوه‌ندی
بابل و له وولاَتی كه‌نعانیشدا (ئیل باوكی بیل/ بعل و هاوسه‌ری عه‌شتارت "واته
شاووشكا" ) ده‌بێته سه‌رۆكی پانتیون (كۆمه‌ڵی خوداوه‌ندان). له‌گه‌ڵ ئه‌م
هه‌موو گۆرِانكاریانه‌شدا ئاشووریه‌كان بۆ هه‌زاره‌ها ساڵ وه‌ك شاری نینه‌وای
خۆیان هه‌ر به رِێزداری سه‌یری شاری (ئوربیلیوم) ده‌كه‌ن، چونكه به مه‌زنترین
مه‌ڵبه‌ندی په‌رستنی عیشتار (شاووشكا)یان زانیوه، به‌لاَم پیاو هێژ له‌م
كاته‌وه ده‌ست ده‌كات به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ره‌وشتی ئافره‌ت به
گشتی و ئه‌م خوداوه‌نده به تایبه‌تی بیر بكاته‌وه كه به‌لای ئه‌م سروشی
(ئیلهام)ی ئافره‌ت نه‌ك وه‌كو هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوانه‌ی خۆیه‌تی كه له چه‌ند
توندرِه‌ویه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه په‌یدابووه، به‌ڵكو له تایبه‌تێتی
مێینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. واتا خۆر به‌لای پیاو ئه‌و دیارده نێرینه‌یه
كه یاسای دارِشتوه و به بڵندایه‌تیه‌كه‌وه فۆرمی ئاواته‌كانی سروشت ده‌ستنیشان
كردووه. به‌م جۆره، پیاو بۆته رِێكخه‌ری كۆمه‌ڵ و هه‌رده‌م چاوی له
بڵندایه‌تی و به‌رزبوونه‌وه بووه بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیه گرنگه‌كانی جیهان
وه‌دی بهێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرِانكاریه‌كانیشدا شه‌و و هه‌فته‌و مانگ و
تاوه‌كو ئه‌مرِۆ به پێی بزوتی مانگ له ئاسماندا رِێكخراوه، چونكه
شاووشكا به داهێنه‌ری زه‌مان زانراوه‌و ساڵیش له سه‌ره‌تادا به دوازده
جار هه‌ڵهاتنی مانگ خراوه‌ته‌وه پاڵ كات و ئه‌مرِۆش به داب و نه‌ریتێكی
عه‌ره‌بان هه‌ر هه‌مان جۆر له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه په‌یرِه‌وی ده‌كرێت
و له ئینگلیزیشدا ده‌گووترێت Honeymoon و له كورده‌واری خۆشمان‌دا كه‌سێك
ده‌ڵێت "ده‌چم مانگێك لای براكه‌م ده‌بم یان چه‌ند شه‌وێك لای ده‌مێنمه‌وه".
له هه‌مان كاتدا شاووشكا خوداوه‌ندی چاره‌نووس (قه‌ده‌ر) بووه و تابلۆی
ئه‌م چاره‌نووسه (لوح القدر) به‌ده‌ستی ئه‌و بووه كه له‌گه‌ڵ داهاتنی
نووسین كه‌وتبووه خوداوه‌ندی نێر (بیل یان كۆماربی).
له لایه‌كی دیه‌وه، شاووشكا گیانی گه‌نم و دانه‌وێڵه بووه و نهێنی
رِۆشنایی شه‌وانی سه‌ر زه‌مین بووه، به لای بابلیه‌كاندا وونبوونی مانگ
له وه‌رزی پاییزدا نیشانه‌ی دابه‌زینی ئه‌م خوداوه‌نده به‌ره‌و جیهانی بن
ئه‌رد بووه كه له‌سه‌ره‌تای به‌هاردا له‌گه‌ڵ گه‌رِانه‌وه‌یدا بۆ ئاسمان
گشت رووه‌ك و دره‌خت و گوڵ و گوڵزار له‌سه‌ر رووی زه‌میندا ده‌بوژایه‌وه و
كانیاوه‌كان به ئاوێكی سازگار ده‌ته‌قنه‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه
سۆمه‌ریه‌كان وێنه‌ی دره‌ختی چاكه‌و به‌دكاریان له نێوان ئینانا (شاووشكا)و
هاوه‌ڵه‌كه‌یدا جێگیر ده‌كرد و مارێكیش به رِاوه‌ستاوی له پشت ئه‌م
خوداوه‌نده‌دا نه‌خش ده‌كرا، كه پاش دوو هه‌زار ساڵ نووسه‌رانی ته‌ورات له
بابلدا چیرۆكی ئه‌م تابلۆیه‌یان به نێوی ئاده‌م و حه‌وا تۆمار كرد، گوایه
به فیتی ئه‌و ماره‌وه هه‌ردووكیان به‌رهه‌می داره‌كه‌یان خواردووه‌و له
به‌هه‌شت ده‌ركراون و له قورئانی پیرۆزیشدا ئه‌م دره‌خته كاتێك حه‌زره‌تی
عیسا له‌دایك ده‌بێت سوودی بۆ مه‌ریه‌میش هه‌بووه (
و هزي إليكِ بجذع النخلةِ تساقط عليكِ رُطباً جنيا) و هه‌تاوه‌كو ئه‌مرِۆش ئه‌م دره‌خته له هه‌موو
سه‌ری ساڵێكدا له‌لایه‌ن خریستیانه‌كانه‌وه ده‌رِازێنرێته‌وه و به‌چه‌ند
چرایه‌كیش وه‌ك نیشانه‌ی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ده‌وره ده‌درێت.
به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان و داستانه میتۆلۆژیه‌كان، هه‌موو ئایینه‌كانی
جیهان شاووشكانه (دایكانه) ده‌ستی پێكردووه. نهێنیه‌كانی سروشت و حیكمه‌ته‌كانی
له‌لایه‌ن كیژۆڵه‌كانی په‌رستگه‌ی ئه‌م دایه‌گه‌وره‌یه‌وه بۆ خاك روون
كراوه‌ته‌وه. بۆیه ئافره‌ت له مێژووی شارستانیه‌تیدا یه‌كه‌م مامۆستای
مرۆڤ بووه. ئافره‌ت له رِاستیدا سه‌باره‌ت به دیارده نهێنیه‌كان له
پیاو زیاتر هه‌ستیارتر بووه‌و هه‌روا پتر باوه‌رِی به‌هێزی خوداوه‌ندانه
هه‌بووه، چونكه زۆربه‌ی رِێچكه‌ی مێشكی جیهان مه‌تریاڵ پێویسته، هه‌ر
بۆیه‌ش یه‌كه‌م لێپرسراوی په‌رستگه سه‌ره‌تاییه‌كان ئافره‌ت بووه. له‌لای
بابلیه‌كان خانمی بۆچوون (نوبوه‌ت) بووه‌و لای میسریه‌كان خانمی رِاستی
بووه‌و لای وێنانه‌كان (سۆفیا "حیكمه‌ت" ) بووه واته شاووشكا برِیارده‌ری
دوا رۆژی دیارده سروشتیه‌كان بووه‌و بنه‌رِه‌تی گه‌ردوون بووه‌و سه‌ره‌تای
شت بووه‌و بناغه‌ی ژیان بووه.
هه‌ر چۆنێك بێت، ئافره‌ت تاوه‌كو ئه‌مرِۆ وه‌ك دانایی سروشت هه‌روه‌كو خۆی
ماوه‌ته‌وه و هه‌رده‌م چاوی له ئه‌رده، به ئاوات و بزووتی ته‌ن هه‌وڵ
ده‌دات كامه‌رانی و به‌ختیاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی سرووشتدا بگونجێنێت، كه‌چی
رِێچكه‌ی ژیانی پیاو وه‌ك خۆر نه‌بزێوه‌و چه‌سپیوه. ژیانی ئافره‌ت هه‌رده‌م
له گۆرِانكاریدایه، كه زۆر جار كار له ده‌روونی ده‌كات و پێش سه‌ره
مانگ (بێ‌نوێژی) خۆی و له‌كاتیداو پاش سه‌ره مانگی‌دا له یه‌ك باری ده‌روونیدا
نامێنێت. پیاو وه‌ك كرداره ئاساییه‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ ئافره‌ت كاری خۆی ده‌كات
و له بیری ده‌كاته‌وه، نه‌ك وه‌كو ئافره‌ت كه هه‌رده‌م خۆی به كیژێكی
هه‌رزه‌كار ده‌زانێت و هه‌میشه هه‌ست ده‌كات پاش ئه‌و كاره ده‌بێته دایك
و هه‌میشه له ژیانیدا چاوه‌رِێ و به ئاواته.
|